
بزوێن و نەبزوێن
وەک لە وانەی پێشوودا باس کرا ژمارەی دەنگەکانی زمانی کوردی کرمانجی ناوەڕاست بریتین لە 37 دەنگ کە بە 34 پیت دەنووسرێن.
لەو ژمارەیەش 29 پیتی زمانی کوردی نەبزوێنن کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئ - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ف - ڤ - ق - ع - غ - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و- ه- ی
پیتە بزوێنەکانی زمانی کوردی کرمانجی ناوەڕاست بریتین لە 7 پیتی نووسراو و یەک پیتی نەنووسراو کە پێی دەڵێین بزرۆکە:
ا - ی - وو - ە - ێ - ۆ - و
نموونە: با-بی-بوو-بە-بێ-بۆ- حەوت
تێبینی: بزرۆکە لە ڕێنووسی کوردی ئارامیدا نیشانەی بۆ دانەنراوە بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "i" دەردەکەوێت.
نموونە: برین- بردنەوە Briîn- Birdinewe
درێژەی بابەت

