ڕێنووسی کوردی ئارامی بریتییە لە 37 دەنگ و
واچ کە 29یان نەبزوێنن و 8یشیان بزوێنن.
لە 8 بزوێنەکەی زمانی کوردی کرمانجی ناوەڕاست،
حەوتیان هێمایان بۆ دانراوە و یەکیان هیچ هێمایەکی نیيە
کە پێی دەگوترێت بزرۆکە.
7 بزوێنە هێمادارەکە بریتین لە: و-ا-ی-ە-ێ-ۆ-وو
بزرۆکە پێشتریش باسمان کردووە و هێمای بۆ دانەنراوە
بەڵام لە ڕێنووسی لاتینیدا بە نیشانەی "i" دیاری کراوە.
بزوێن بەردەوام پیتی دووهەمی بڕگەیە و هەرگیز لە سەرەتای
بڕگەوە ناێت و ئەگەر بڕگە دوو پیت بێت بزوێنەکە هەردەم پیتی
دوویەمە و ئەگەر سێ پیت یان زیاتر بێت دیسان بزوێن لە پیتی
دوویەمی بڕگەدا خۆ دەبینێتەوە. هەر بۆیە وەشەێکی وەکوو "بەیان"
دوو بڕگەیە و "ی" لەو وشەیەدا دەکەوێتە خانەی پیتە بێدەنگەکان
چوونکە لە سەرەتای بڕگەدایە: بە+یان.
درێژەی بابەت

