ناوەندی وەرگێڕانی نیشتمان (Nishtman.TC)
 
وەرگێڕانی بابەت، دەق و پرتووک لەکوردییەوە بۆ فارسی و بە پێچەوانەوە.

شەش پیتی تایبەت بە زمانی عەرەبی هەن کە

لە فارسیشدا بەکار هێنراون بەڵام لە زمانی کوردیدا

ئەو پیتانەمان نييە. شەش پیتەکە بریتین لەمانەی خوارەوە:

ث،ص،ض،ذ،ظ،ط

ئەگەر وشەیێکی هەڵگری ئەم پیتانە لە کوردیدا بەکار بهێنرێت،

پێوەر ئەوەیە کە هاوتا کوردییەکەی لە ڕێنووسدا بنووسرێت.

بۆیە نووسینەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەردەکەوێت:

ئەو وشانەی "ث" و"ص"یان تێدایە بە "س" دەنووسرێن

وەکوو: ثانیە= سانیە / منصور=مەنسوور

ئەو وشانەی "ذ" و "ض" و "ظ"یان تێدایە بە "ز" دەنووسرێن. وەکوو: کاذب= کازب / رضا=ڕەزا / نظم=نەزم

ئەو وشانەی "ط"یان تێدایە بە "ت" دەنووسرێن. وەکوو: طالب=تالب


درێژەی بابەت
نوسراو لەبەرواری یکشنبه هفتم اسفند ۱۴۰۱ توسط نيشتمان
مافی ئەم وێبڵاگە پارێزراوە بۆ ناوەندی وەرگێڕانی نیشتمان